Wednesday, 01 July, 2026г.
russian english deutsch french spanish portuguese czech greek georgian chinese japanese korean indonesian turkish thai uzbek

пример: покупка автомобиля в Запорожье

 

هەر کورد ئەبین

هەر کورد ئەبینУ вашего броузера проблема в совместимости с HTML5
داگیرکەری دڵ پڕ لە قین / دڕندەی بێ ویژدان و دین / ناتوانی واکەی کورد نەبین/ هەر کورد بوین و هەر کورد ئەبین / لە پێش ئاگر پەرستی دا / لە پێش موسوڵمانێتی دا / لە دیلی و لە سەربەستی دا / هەر کورد بوین و هەر کورد ئەبین / نە عەرەبم نە ئێرانیم / نە تورکێکی شاخستانیم / نەك هەر من خۆم. مێژووش ئەڵێ / کە کوردم و کوردستانیم / نە نەگییە و نە پیاوەتی / جیاوازی نەتەوایەتی/ بڕیارە و مێژوو داویەتی/ کە کورد بین و هەر کورد ئەبین/ گەلان هەموو برای منن/ هەر زۆرداران و دوژمنن/ داوای وڵاتی کەس ناکەم/ پەنجە بۆ مافی کەس نابەم/ بۆ مافی گەل و خاکەکەم / هەتا ماوم خەبات ئەکەم/ داگیرکەری دڵ پڕ لە قین / دڕندەی بێ ویژدان و دین / گەر قەندیل و ئاگری و شیرین / یەکسان کەی لەگەڵ رووی زەمین / ناتوانی واکەی کورد نەبین/ هەر کورد بوین و هەر کورد ئەبین / شێعر :مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد
Мой аккаунт