Friday, 21 August, 2026г.
russian english deutsch french spanish portuguese czech greek georgian chinese japanese korean indonesian turkish thai uzbek

пример: покупка автомобиля в Запорожье

 

Labour,کرێکاران،بزوتنه‌وه‌ی وول ستریت بگرن

Labour,کرێکاران،بزوتنه‌وه‌ی وول ستریت بگرنУ вашего броузера проблема в совместимости с HTML5
ملیۆنان بازووی ماندوو..بیری ماندوو..له‌و جیهانه‌ پان و به‌رینه‌دا بڵاوبونه‌ته‌وه‌..بۆ وه‌ده‌ستهێنانی بژێوی ڕۆژانه‌،سه‌رباری هه‌مو ناره‌حه‌تی و زه‌حمه‌تیه‌ک که‌ ڕۆژانه‌ ده‌یچێژن...ده‌ڵێن له‌سایه‌ی ته‌کنۆلۆژیای تازه‌،سه‌رده‌می جیهانگیری..له‌ دوای هه‌ره‌سهێنانی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات، دنیا بۆته‌ گوندێکی بچوک..که‌چی که‌س به‌ده‌ردی ملیۆنه‌ها بێده‌ره‌تان و زه‌حمه‌تکێش نازانێ !...خۆ له‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌کو کۆمه‌لگای کوردی، گوندنشینه‌کان له‌ خێر و بێری گونده‌کانیان هاوبه‌شن ! ئه‌ی بۆ هه‌مو ئینسانه‌کان له‌ به‌روبومی دنیا هاوبه‌ش نین؟ فۆکۆیاما سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به‌ کۆتایی مێژوو داده‌نێت،به‌ڵام هه‌رزوو پێچه‌وانه‌که‌ی راست ده‌رچوو،ئاده‌م سمیث،که‌ باوکی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رمایه‌داریه‌ ، گرنگترین بنه‌ماکانی سه‌رمایه‌داری به‌ دورخستنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی له‌ کار و باری بازاڕ داڕشت ،که‌چی حکومه‌ته‌کان ده‌ستیان به‌ گه‌وره‌ کۆمپانیا زه‌به‌لاح و مۆنۆپۆڵه‌کان گرت و قه‌رزی گه‌وره‌ و درێژخایه‌ن و بی سودیان پێدان تاکو له‌ ئیفلاس و روخان بیانپارێزن...به‌لام هه‌ر فه‌نا ده‌بن، بۆیه‌ هه‌ر ده‌بێت ئه‌و ژیانه‌ بگۆڕدرێ بۆ ئاسوده‌کردنی مرۆڤ و خۆشگوزه‌رانی و ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی و که‌شێکی پاک و بێگه‌رد باڵ به‌سه‌ر گۆی زه‌وی بکێشێ...دوور له‌ چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی و کۆتایی هێنان به‌ دیارده‌کانی په‌نگخواردنی گه‌رمی..که‌ ئه‌مانه‌ هه‌موی له‌ ده‌رهاویشته‌کانی سیسته‌می کاپیتالزمن.
Мой аккаунт